ریاڵ مەدرید-یش بیر لەكڕینی فینگەر دەكاتەوە

وەرزش

07/11/2018‌ 155 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید بیری لەوە كردووەتەوە، كە ئارسین فینگەری فەرەنسی بكاتە راهێنەری یانەكەی، ئەوەش بۆ شوێنگرەوەی جۆلین لۆپیتیگی راهێنەری پێشووی.

رۆژنامەی "زە سەن" بڵاویكردەوە، كە پەیوەندی لەنێوان فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆكی ریاڵ مەدرید دروست بووەو قسەیان لەسەر ئەوە كردووە، كە پۆستی راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەكە وەربگرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، پەیوەندی‌و گفتوگۆكان لەو بارەوە بەردەوامە، بەڵام فینگەر تائێستا بڕیارینەداوە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید وەربگرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر گۆڤاری فرانس فتبۆڵ بڵاویكردەوە، كە یانەی ئەسی میلان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی فینگەر بكاتە راهێنەری یانەكەی.

هـ ـ ح