كریزمان مان سیتی بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان دەپاڵێوێت

وەرزش

07/11/2018‌ 154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، یانەی مانچستەر سیتی پاڵاوت بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان.

گۆڤاری "كیكر"ی ئەڵمانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كریزیمان ئەنجامدراوەو لەو چاوپێكەوتنە رایگەیاندووە، یانەی مانچستەر سیتی بەهێزترین كاندیدە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان.

ئەو یاریزانە فەرەنسییە راشیگەیاندووە، بەهۆی پیپ گواردیۆلاوە، مان سیتی ئاتێكی بەرز پێشكەش دەكات، هەر ئەوەش وای لێكردووە، بەهێزترین كاندید بێت بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان.

هـ ـ ح