فینگەر بەرەو ئیتالیا دەچێت

وەرزش

07/11/2018‌ 212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری "فرانس فوتبۆڵ" بڵاویكردەوە، كە ئارسین فینگەری فەرەنسی نزیكبووەتەوە لەوەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئەیسی میلانی ئیتالی.

فینگەر لەماوەی رابردوو لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئارسیناڵ دورخرایەو گۆڤارەكە بڵاویشیكردەوە، یانەی ئەسی میلان لەگفتوگۆیە لەگەڵ ئەو راهێنەرەو گفتوگۆكەش بەردەوامی هەیە.

پێشتریش ئەو راهێنەرە رایگەیاندبوو، كە بەنیازە بەم نزیكانە بگەڕێتەوە بۆ كاری راهێنەرایەتی، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژەی بەوە كردبێت، كە پۆستی راهێنەرایەتی چ یانەیەك وەردەگرێت.

هـ ـ ح