خواردنەوە وزەبەخشەكان خڕۆكە سوورەكان لە 90 دەقیقە لەناو دەبات

جیهان

07/11/2018‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌، خواردنەوەی یەك قتوو لە خواردنەوە وزە بەخشەكان بەسە بۆ ئەوەی تووشی جەڵدەی دڵ‌و مێش بیت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی هۆكارە بۆ لەناوبردنی خڕۆكە سوورەكان لەماوەی نەوەد دەقیقەدا.

توێژینەمەكە لەزانكۆی تەكساس لە هیۆستۆن ئەنجامدراوە، كە هەر بەپێی توێژینەوەكە، خواردنەوە وزە بەخشەكان زیانێكی زۆری هەیە بۆ خوێنی مرۆڤ.

توێژینەوەكە ناوی ئەو جۆرە خواردنەوە وزە بەخشانەشی هێناوە، كە زیانیان بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، ئەوانیش بریتین لە "Red Bull" و "Monster و "5-Hour Energy"، كە كێشەش بۆ گەدەو تەنانەت لایەنی دەروونی‌و تووڕە بوون دەبێت.

هەروەها توێژینەوەكە هۆشداریداوە لەخواردنەوەی ئەو خواردنەوانە، بەتایبەتی نابێت رێژەی خواردنەوەی هەرگیز لەیەك كاتدا بگاتە 700 میلی.

هـ ـ ح