توێژینەوەیەك باشترین تەمەن بۆ فێربوونی زمانە بیانییەكان دیاریدەكات

جیهان

07/11/2018‌ 718 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایانی ناوەندی زانستی دەروونی‌و رۆشنبیری لەزانكۆی ماساچۆستسی تەكنەلۆژنی ، باشترین تەمەنیان بۆ فێربوونی زمانە بیانییەكان ئاشكراكرد.

بەپێی ئەو شارەزایانە باشترین تەمەن بۆ فێربوونی زمانە بیانییەكان، پێش گەیشتنە بەتەمەنی دە ساڵی، واتە تەمەنی یەك ساڵی تا نۆ ساڵی.

ئەنجامی توێژینەوەی ئەو شارەزایانە لە گۆڤاری (Cognition) بڵاوكراوەتەوە، كە توێژینەوەكە لە سەر 670 هەزار كەس ئەنجامدراوە، كە كەمترین تەمەن تێدا 9 ساڵ بووەو گەورەترین تەمەنیش 70 ساڵ بووە.

توێژینەوەكە دەریخستووە، ئەوانەی تەمەنیان نۆ ساڵ بووە لەتوێژینەوەكە، باشترین بوون بۆ فێربوونی زمانە بیانییەكان، ئەوەش بۆ فێربوونێكی ئاسایی.

لەدوای ئەو تەمەنە، تەمەنی نێوان 17-18 ساڵی باشارین تەمەن بووە بۆ فێربوونی زمانە بیانییەكان، كە لەدوای ئەو تەمەنەش ئاستی فێربوونی زمانە بیانییەكان ساڵ بەساڵ كەمتر دەبێتەوە.

هـ ـ ح