ڤیدیۆ.. فەرەنسا راهێنانی تایبەت بەسەگی پۆلیسی دەكات

جیهان

07/11/2018‌ 302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری فەرەنسا رایگەیاند، یەكەكانی سوپاو پۆلیس راهێنانی تایبەتیان بەسەگەكان كردووە، بۆ ئەوەی ئاستی سەگەكان لەڕووبەڕووبوونەوە بەهێز بكرێت.

سەگەكان لەرێگەی ئامێرێكی تایبەت "K9 Vision System" توانای بینیان بەرزكراوەتەوە، بۆ ئەوەی سەگەكان بتوانن بەئاستێكی بەرزە هاوكاری هێزەكان بكەن لەئاشكراكردنی مادە نایاساییەكان.

راهێنانەكان بەو سەگانە لەلایەن كۆمپانیای "Morin" ئەنجامدراوە، كە ئەو ئامێرە لەسەری سەگەكان دەبەسرێت‌و بەشێوەیەكی پێشكەوتوو راهێنانیان پێكراوە.

ئامێرەكە بۆ ئەوەیە، سەگەكان لەرێگەی ئەو ئامێرەوە توانای ئەوەشیان هەبێت، كە كەسانی تۆمەتبار بدۆزنەوە، كە هەڵەكردنی سەگەكانیش كەمدەكاتەوە.

هـ ـ ح