ئیدریس ئەلبا كاریگەرترین‌و سەرنجراكێشترین پیاوی جیهانە

هەمەڕەنگ

07/11/2018‌ 609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدریس ئەلبا هونەرمەندی بەریتانی كاریگەرترین‌و سەرنجراكێشترین پیاوی جیهانە، ئەوەش بۆ ساڵی 2018.

ئەو هونەرمەندە بەریتانییە، كە لەنجیرەی تەلەفزیۆنی "لوسەر" بەشداری كردووە، لەلایەن گۆڤاری "پیبۆڵ" بەكاریگەرترین ‌و سەرنجراكێشترین پیاوی جیهان دەستنیشانكراوە.

گۆڤارەكە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ هونەرمەندەكە كردووەو رایگەیاندووە، خۆشی باوەڕ بەوە ناكات، كە وەك كاریگەرترین‌و سەرنراكێشترین پیاوی جیهان دەستنیشانكراوە.

ئەلبا تەمەی 46 ساڵەو وەرگرتنی ئەو نازناوەش بۆ ئەو چاوەڕواننەكراو بووەو جەختیكردووەتەوە، كە دڵخۆش بووە بەوەرگرتنی ئەو نازناوە.

ئەو نازناوە لەساڵی رابردوو بۆ هونەرمەندی ئەمریكی بلیك شیلتۆن بوو، كە بەو هۆیەشەوە هەردوو هونەرمەندە خەڵاتی گەورەیان وەرگرتووە.

هـ ـ ح