بەڵقیس فەتحی رێگەی یاسایی لەدژی "حوسی"یەكان دەگرێتە بەر

هەمەڕەنگ

07/11/2018‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڵقیس فەتحی هونەرمەندی یەمەنی، بڕیاریدا رێگەی یاسایی لەدژی ئەو كەسانە بگرێتە بەر، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دژایەتی دەكەن، كە ئەو كەسانەی بە "حوسی" ناوبردووە.

بەڵقیس بۆ رێگری لەدژایەتییەكانی ئەو كەسانە رێگەی یاسایی لەدژیان دەگرێتە بەرو جەختیكردووەتەوە، چیتر رێگە بەو سوكایەتییانە نادات.

ئەو گۆرانبێژە یەمەنییە، دژایەتی  ئەو كەسانەی بەكاری خراپ‌و فیتنەگێڕی ناوبردووەو جەختیكردووەتەوە، كە سوكایەتییەكانیان زۆر نیگەرانی كردووە.

هەروەها رایگەیاندووە، هەرگیز لەو سكاڵایە خۆش نابێت‌و مافی خۆی لەدادگا لەو كەسانە وەردەگرێتەوە، كە سوكایەتییان پێكردووە.

هـ ـ ح