تۆماس فریدمان بەهۆی ترامپەوە هۆشداری دەداتە گەلی ئەمەریكا

جیهان

07/11/2018‌ 2392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
خوێنەری بەرێز ، دوای 23 ساڵ لە نووسینم لە‌م ستوونە ، پێم وایە كەسیكی تەوەەزەل و خاوخلیچك نیم. من هەمیشە هەوڵ دەدەم بیرۆكەی تازە پێشكەش بكەم ، كەچی ئەمرۆ لە هەموو كاتێكی دیكە زیاتر خاڵیم لە بیرۆكەی تازە.

ئەمڕۆ و لە هەموو كاتێكی دیكە زیاتر لە كاروانی پیشەییمدا ، هەست دەكەم وڵاتەكەمان لە مەترسیدایە ، چونكە ئەو كەسەی سەرۆكایەتی دەكات پێویستە چارەسەری گرفتەكانی وڵات بكات لەو كاتەی دەكەوێتە تەنگژە نیشتمانییە گەروەكانەوە ، ئەو دەبێت یەكمان بخات بۆ ئەنجامدانی كاری گەورە‌ كە بەیەكەوە نەبێت پێمان ناكرێت ، دووریشمان بخاتەوە لە پەرتبوون و دابەشبوون كە لە رێگەی توڕەیی و ترسەوە تووشمان دەبێت ، لە ڕاستیدا مەترسییەكە زۆر گەورەیە. خۆ ئەگەر هەڵبژاردنی نیوە نوێكردنەوەی گۆنگرێس باڵادەستی تڕەمپ بەسەر سەرجەم باڵەكانی دەسەڵاتی نیشتمانیدا بسەپێنیت- كۆشكی سپی ، ئەنجومەنی نوینرەان ، ئەنجومەنی پیران ، دادگای بالا – ئەوا دۆخێكی لەوجۆرە زۆر مەترسیدارتر دەبێت لەسەر دامەزراوەكەمان ، چونكە هاوسەنگی دەسەڵاتەكان تێك دەدات.

تڕەمپ جارێك بە خۆگیڤكردنەوەوە وتی: "من نەتەوەییم"، گومانیشمان لە نەتەوەیی بوونی تڕەمپ نییە ، بەڵام دەبێت ئەوەمان بیربكەوێتەوە كە ڕۆژێك لە رۆژان سەرۆكی فەڕەنسا وتی: "ئەوانەی نیشتمانیان خۆش دەوێت ، خۆشەویستی گەل دەخەنە پێش هەموو شتێكەوە ، كەچی نەتەوە پەرستەكان ڕقلێبوونەوەی خەڵكانی دیكە دەخەنە پێش هەموو شتیكەوه".  

‌ئێستا كاتی ئەوەیە هەر‌ ئەمریكییەك كە نیشتمانی خۆی خۆش دەوێت ، تاكە شتێك بكات لە ئێستادا كە دەكرێت جیاوازییەك بێنێته ‌ئاراوە: ئەویش دەنگدانە بە پاڵێوراوێكی دیموكراتەكان لە نیوە هەڵبژارنەكانی گۆنگرێسدا ، داوا لە خەڵك دەكەم دەنگ بۆ پاڵێوراوی دیموكراتەكان بدەن ، كۆمەكیشیان بۆ كۆدەكەمەوە ، بە ئۆتۆمبێلەكەت خەڵكان بگەینە بنكەكانی دەنگدان تا دەنگ بە دیموكراتەكان بدەن. دووبارەی دەكەمەوە: دەنگ بە دیموكراتەكان بدە لە نیوە هەڵبژارنەكاندا.

لەوە زیاتر هیچ شتێكی دیكە گرنگ نییە. ئێمە لەسەرمانە دامەزراوەكانمان بپارێزین ،  لە بری ئەوەی ڕقمان لە كەسانی دیكە بێتەوه ، پێویستە  ووردبوونەوەی خۆمان لە خۆشەویستی نیشتماندا چڕ بكەینەوه. 

لەو چەند دێڕەی ماومە لەم ستوونەدا تەرخانی دەكەم بۆ سەرۆك "جۆرج واشنتۆن" و چەند بەشێك لەو نامەیەی كە لە بەرواری 18 ئۆگۆستۆسی 1790 بۆ یەكێك لە‌ تایەفە ئاینییەكانی شاری نیویۆڕك لە "ویلایەتی ڕۆد ئیلاند" نووسیوویەتی:‌ "بەرێزان: بە ئەوپەڕی دڵخۆشییەوە ووتە گەرموگوڕەكەی ئێوەم پیگەیشت كە پڕ بوو لە بڕگەی خۆشەویستی و نرخاندن...  دڵاخۆشیش بووم بە بەوەی جەختم لەسەر ئەوە كرەدەوە كە ئەم یادەورەییە بە جوانی لە بیر و هۆشی خۆمدا دێڵمەوە هەر وەك چۆن ئێوە‌ی چین و توێژی هاووڵاتیان بە گیانێكی نیشتمانییەوە پێشوازیتان لێكردم كاتێك سەردانی نیویۆڕكم كرد.
 
بیركردنەوە لە ڕۆژە سەخت پڕ مەترسییەكان  كە تێپەڕین ئێستا چێژێكی دیكەی هەیە ، ئەمەش لەو سۆنگەیەوە كە ئەو ڕۆژانەی بەرێوەن گەشەسەندووتر و پڕ ئاسایشی بی وێنە دەبن... خۆ ئەگەر بای ئەوە دانایمان هەبێت بۆ قۆزتنەوەی ئەو زێدەمافانەی هەمانن ، ئەوا لەژێر سایە و سێبەری حوكمڕانییەكی باشدا لە هەوڵەكانماندا شكستخواردوو نابین بەوەی ببینە گەلێكی مەزن و بەختەوەر... هاووڵاتییانی ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا مافی خۆیانە هەست بە شانازی بەخۆكردنەوە بكەن ، پیرۆزبایش لە خۆیان بكەن ، چونكە چەند نمونەیەكی سیاسی لیبڕاڵی گەورەیان پێشكەشی مرۆڤایەتی كرد: سیاسەتێك كە شایستەی لاساییكردنەوە و پەیڕەوكردنە.  

بەپەلە