شارپرێس:
ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت له
هاوینی ئه‌مساڵدا كاڤانی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی بڵاویكرده‌وه،
ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پلانی داناوه‌ی، هاوینی ئه‌مساڵ كاڤانی هێرشبه‌ری پی
ئێس جی بۆ یانه مه‌دریدییه‌كه بگوازێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، پاریس سانجێرمان
60 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك نرخی كاڤانی دیاریكردوه، له‌به‌رامبه‌ردا یانه مه‌دریدییه‌كه
ئاماده‌یه ئه‌و بره پاره‌یه له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی كاڤانی خه‌رجبكات.
ڕ . ج