شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، كاروانی داهاتووی ڕاهێنه‌رایه‌تی
ئارسین ڤینگه‌ری ڕاهێنه‌ری پێشووی ئارسیناڵ، یانه‌یه‌كی ئیتاڵییه.
ڕۆژنامه‌ی فرانس فوتبۆڵ بڵاویكرده‌وه، ئارسین ڤینگه‌ری
ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی، نزیكه له‌وه‌ی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی وه‌ربگرێت.
به‌ده‌ر له‌و یانه‌یه، مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی
ده‌یه‌وێت ڤینگه‌ر بكاته شوێنگره‌وه‌ی جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی، به‌ڵام
كێشه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئه‌وه‌یه، ڤینگه‌ر نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه
خولی ئینگلیزی.
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی یه‌كێكی دیكه‌یه
له‌و یانانه‌ی هه‌وڵده‌دات ڤینگه‌ر بكاته ڕاهێنه‌ری خۆی.
ڤینگه‌ری ته‌مه‌ن 69 ساڵ، هاوینی ڕِابردوو ده‌ستبه‌رداری
ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئارسیناڵ بوو، ئه‌وه‌ش پاش مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 22 وه‌رز له‌گه‌ڵ
ئه‌و یانه ئینگلیزییه.
ڕ . ج