ڤیدال: دەمەوێت لەگەڵ بەرشەلۆنە چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنین

وەرزش

07/11/2018‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەرتورۆ ڤیدالى ئاواتەخوازە ئەم وەرزە نازناوى چامپیۆنز لیگ لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەستبهێنێت.


دواى ئەوەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى سەرکەوتنى بۆ قۆناغى ١٦ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا مسۆگەر کرد، ئەرتورۆ ڤیدالى یاریزانى هێڵى ناوەندى ئەو یانەیە ئاماژە بەوە دەکات، هیوادارە نازناوى خولەکە لەگەڵ یانەکەى بەدەستبهێنێت.


ڤیدال لە لێدوانێکدا، کە رۆژنامەى سپۆرتى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە و وتویەتی "هیوام هەیە ئەم وەرزە نازناوى چامپیۆنز لیگ لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەستبهێنم".



ڤیدالى ٣١ ساڵ، لە هاوینى رابردوودا لە بایرن میونشنى ئەڵمانییەوە پەیوەندى بە بەرشەلۆنەوە کرد.

هـ ـ ر