نەیمار داوا دەکات ناوبژیوانی یارییەکەى پاریس و ناپۆلی سزابدرێت

وەرزش

07/11/2018‌ 294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەیماری بەرازیلی ڕایگەیاندوە "ناوبژیوانی یاریەکەى پاریس و ناپۆلی قسەى نەشیاوی پێ وتوەو داواى سزادانی کرد".

لەخولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا ناپۆلی میوانداری پاریس سانجێرمانی کرد و یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردولا کۆتایی هات.


پاش یارییەکە نەیمار ئاشکرایکرد کە ئەو رێگەیەى ناوبژیوان مامەڵەى پێ دەکرد لەگەڵ یاریزانەکان گونجاو نەبوەو ناراست بوە.


نەیمار ڕایگەیاندوە "ناوبژیوانی یارییەکە قسەى ناشرینی بە من وتوەو ئیستیفزازی کردوم و پێویستە کەسێک هەبێت سزاى بدات".


نەیمار تەئکیدی کردەوە کە هەموو لایەک داوایان لێدەکات رێزی ناوبژیوانەکان بگرن بەڵام ئەوانیش پێویستیان بەوەیە رێزیان لێ بگیرێت


هـ ـ ر