ماڵكۆم دەیەوێت مێژوو لەگەڵ بەرشەلۆنە بنووسێتەوە

وەرزش

08/11/2018‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵكۆم دی ئۆلیڤێرای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەیاریكردن لەگەڵ بەرشەلۆنەو رایگەیاند، دەیەوێت مێژوو لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بنووسێتەوە.

ماڵكۆم لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، كە یاریكردن بۆ بەرشەلۆنە خەونی منداڵی بووەو ئێستاش ئەو خەونەی هاتووەتە دژی، بۆیە دڵخۆشە بەمانەوەی لەیانە كەتەلۆنییەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەیاری بەرشەلۆنەو ئەنتەرمیلان ماڵكۆم بەشداری كرد، كە لەیارییەكەدا گۆڵێكی كردو یارییەكەش بەیەك گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

ماڵكۆم لەهاوینی رابردوو رووی لەیانەی بەرشەلۆنە كرد، كە تائێستا وەك یاریزانی سەرەكی یاری ناكات، بەڵام ئەو یاریزانە جەختیكردەوە، بەردەوامدەبێت، تا جێگەی خۆی لەپێكهاتەی سەرەكی دەكاتەوە.

هـ ـ ح