وێنە.. ئۆتۆمبیلە بێ‌ شۆفێرەكان دەچنە شەقامەكانی چین

جیهان

08/11/2018‌ 752 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دانیشتوانی شاری "ۆوزین"ی شینی شۆك بوون، كاتێك كۆمەڵێك ئۆتۆمبیلی بێ‌ شۆفێریان لەسەر شەقامەكانی شارەكەیان بینی.

بڵاوكردنەوەی ئەو ئۆتۆمبیلانە لەشاری "ۆوزین"، بۆ ئامادەكارییە بۆ كردنەوەی پێشەنگایەكی تایبەتە بەئۆتۆمبیل لەشارەكە، كە ئۆتۆمبیلە بێ‌ شۆفێرەكانی تێدا نمایش دەكرێت.

پێشەنگاكە لە 7 بۆ 9ی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت‌و بۆ سەرنجراكێشانیش لەرۆژی شەشی ئەم مانگەوە ئەو ئۆتۆمبیلانە لەشەقامەكان بڵاوكراونەتەوە.

ئۆتۆمبیلەكان ئۆتۆمبیلی پێشكەوتوون‌و بەسیستەمێكی ئەلیكترۆنی كار دەكەن‌و دەتوانرێت، بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بەشەقامەكان بڕۆن.

بەپەلە