توێژینەوەیەك باشترین كات بۆ وازهێنان لەجگەرە ئاشكرادەكات

جیهان

08/11/2018‌ 1890 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەكەیەك باشترین تەمەن بۆ وازهێنان لەجگەرە، لەنێوان 40-45 ساڵە، كە لەو وادەیە دەتوانرێت بە وازهێنان لەجگەرە، دۆخی جەستەی مرۆڤ ئاسایی دەبێتەوە.

توێژینەوەكە، لەلایەن زانكۆی "فاندربیلت" ئەنجامدراوە، كە هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەگەر لەو تەمە واز لەجگەرە كێشان بهێنرێت، وەك ئەوەیە 15 ساڵ جگەرەی نەكێشابێت.

لەتوێژینەوەكە، 9 هەزار كەسی جگەرەكێش بەشدارییان لەتەمەنە جیاوازەكان كردووە، كە توێژینەوەكە جەختیكردووەتەوە، بەوازهێنان لەجگەرە كێشان مرۆڤ لەزۆر نەخۆشی دووردەكەوێتەوە، بەتایبەتی نەخۆشییەكانی دڵ.

هـ ـ ح