عێراق لەریزبەندی پێشەوەیە.. ئەو وڵاتانەی پیسترین ژینگەیان لەسەر ئاستی جیهان هەیە

عیراق

08/11/2018‌ 482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "نومبیۆ"ی تایبەت بەئامارەكان، ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاویكردەوە، كە لەسەر ئاستی جیهان پیسترین ژینگەیان هەیە.

پێگەكە لەكۆی 70 وڵاتی جیهان پیشترین وڵاتانی جیهانی لەڕووی ژینگەوە دیاریكردووە، ئەوەش بۆ ساڵی 2018، كە داوای كردووە بەهۆی پیسی ژینگەكان روو لەو وڵاتانە نەكەین.

بەپێی ریزبەندییەكە مەنگولیا لەسەر ئاستی جیهان پیسترین ژینگەی هەیەو بەدوای ئەویش ئەفغانستان لەپلەی دووەم دێت‌و لەپلەی سێیەمیش میانمار دێت.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش وڵاتی میسر لەپلەی یەكەمدایەو پلەی شەشەمی جیهانیشی هەیە، لەدوای ئەویش لوبنان دێت، كە پلەی هەشتەمی جیهانی هەیەو لەدوای ئەویش عێراق دێت، كە پلەی 15ی هەیەو بەدوای ئەویش بەحرەین‌و كوێت ‌و سعودیە و قەتەر دێن.

هـ ـ ح