وێنە.. دوو ژنە مسوڵمان‌و بچووكترین نوێنەر لەكۆنگرێسی ئەمریكا

جیهان

08/11/2018‌ 562 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژی 6ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران "گۆنگرێس"‌و ئەنجوومەنی پیران "سینات"ی ئەمریكا بەرێوەچوو.

لەو هەڵبژاردنە، دوو ژنی مسوڵمان بەئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران دەرچوون، كە هەردووكیان بەرەگەز عەرەبن، كە ئەوانیش ئیلهان عومەر لەسۆماڵ‌و رەشیدە تەلیب لەفەڵەستین.

هەروەها لەو هەڵبژاردنە بچووكترین نوێنەر دەرچوو، كە ئەویش ئۆكاسیۆ كارتیسی تەمەن 29 ساڵە، كە لەمێژووی كۆنگرێس تائێستا بچووكترین ئەندام‌و نوێنەرە.

تۆڕی "ئێن. بی. سی"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، لەهەڵبژاردنەكە پارتی دیموكراتەكان بەسەر كۆمارییەكان لەئەنجوومەنی نوێنەرانیان سەركەوتوون، ئەوەش بەبردنەوەی زیاتر لە 218 كورسی.

تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە پێشبینیدەكرێت، كە پارتی دیموكرات لەئەمریكا كۆی كورسییەكانیان بگاتە 229 كورسی لەبەرانبەردا كۆمارییەكان 206 كورسی دەبەنەوە، ئەوەش لەكۆی 435كورسی پەرلەمانی.

هەروەها تۆڕەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی پیران 50 كورسییان مسۆگەر كردووە، لەبەرانبەردا دیموكراتەكان 39 كورسییان بردووەتەوە، كە تائێستا چارەنووسی 11 كورسی یەكلانەبووەتەوە.

دەستبەسەرداگرتنی زۆرینەی كورسییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەئەمریكا، لەلایەن دیموكراتەوە، دەبێتە كێشەی گەورە بۆ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، كە دوو ساڵی سەرۆكایەتی ماوەو ئەو دوو ساڵەش قورس دەبێت بۆی.