جادریم لەڕیاڵ مەدرید نزیك دەبێتەوە

وەرزش

08/11/2018‌ 312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە لیۆناردۆ جادرمی پرتوگالی‌و راهێنەری پێشووی یانەی مۆناكۆ لەیانەی ریاڵ مەدرید نزیك بووەتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید، لەگەڵ جادریم قسەی كردووە، گفتوگۆش لەو بارەوە بەردەوامەو رەنگە لەچەند رۆژی داهاتوو بگەنە رێككەوتن.

جادریم بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لەماوەی رابردوو لەیانەی مۆناكۆ دوورخرایەوەو یانەی ریاڵ مەدریدیش هەر بەو هۆیەوە راهێنەری پێشووی، جۆلین لۆپینتگی لەپۆستی راهێنەرایەتی دوورخستەوە.

جادریم پێشتر ئاستێكی باشی لەگەڵ یانەی مۆناكۆ پێشكەش دەكرد، بەتایبەتی لەوەرزی 2017، كە یانەكەی گەیاندە قۆناغی چواری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورویا.

هـ ـ ح