شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بەتواناكانی مەهدی بنعەتییەی مەغریبیو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دەدات، بۆ ئەوەی لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی بیكرێت.
رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ" بڵاویكردەوە، یانەی بەرشەلۆنە، ئەگەر نەیتوانی لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی مەهدی بكرێت، ئەوە لەهاوینی داهاتوو هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە دات.
ئەو یاریزانە لەهاوینی رابردوو رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد، بەڵام لەیانەكەی وەك یاریزانی سەرەكی یاری ناكات، ئەوەش وایكردووە بیر لەرۆشتنی لەیانەكەی دەكاتەوە.
بنعەتییە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی كڕینی دەداتو دەیەوێت ریزی بەرگری یانەكەی پێبەهێز بكات.
هـ ـ ح