دزەپێكردنی زانیاری.. ریاڵ مەدرید بەگرێبەستێكی خەیاڵی نیازی كڕینی مباپی هەبووە

وەرزش

08/11/2018‌ 265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، كە دزەیان بەچەند زانیارییەك كردووە، یانەی ریاڵ مەدرید لەساڵی 2017 بەنیاز بووە كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئەوكاتی مۆناكۆ بكرێت.

رۆژنامەی "لیكیپ"ی فەرەنسی بڵاویكردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بۆ كڕینی ئەو یاریزانە فەرەنسییە، گرێبەستێكی خەیاڵی ئامادەكردووە، كە بڕەكەی 214 ملیۆن یۆرۆ بووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، لەبەرانبەر ئەوەدا یانەی مۆناكۆ رازی نەبووە بەفرۆشتنی ئەو یاریزانەی بەیانەی ریاڵ مەدرید، ئەوەش بەهۆی ئەوەی یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر هێڵ بووە بۆ كڕینی مباپی.

كیلیان مباپی تەمەنی 19 ساڵەو لەهاوینی 2017 لەیانەی مۆناكۆوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، كە ئەو یاریزانە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و جێگەی سەرنجی یانە گەورەكانی ئەوروپایە.

هـ ـ ح