ڤاڵڤێردی بەمیسی فێڵی لەئەنتەرمیلان كردووە

وەرزش

08/11/2018‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەلیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی فێڵی لەیانەی ئەنتەرمیلان كردووە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردەوە، كە ڤاڵڤێردی دڵنیابووە لەوەی لەیارییەكەی ئەنتەرمیلان بەشداری بەلیۆنێل میسی ناكات، بەڵام لەگەڵ شاندی یانەكەی بردوویەتی بۆ ئیتالیا.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە راهێنەرەكەی بەرشەلۆنە بە بەمەست میسی بردووە بۆ ئیتالیا، بۆ ئەوەی دەستەی راهێنەرایەتی یانەی ئەنتەر وا بزانن یاری بەمیسی دەكرێت‌و پلانی بۆ دانێن.

رۆژی سێ‌ شەممە یانەی بەرشەلۆنەو ئەنتەرمیلان لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك بوونەوە، كە یارییەكە بەگۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات.

میسی لەو یارییەدا بەشداری نەكرد، ئەوەش بەهۆی ئەو پێكانەی لەماوەی رابردوو تووشی بوو، كە ئێستا لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو چاوەڕێی گۆڵۆپی سەوزی پزیشكەكان بۆ بەشداری لەیارییەكان.

هـ ـ ح