بافێڵ تاڵەبانی سەردانی مەسعود بارزانی كردووە
یەكێتی نایەوێت گۆڕان بەشداری لەحكومەتی داهاتووی هەرێم بكات

sharpress.net

11157 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/11/2018‌

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی نایەوێت بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری لەحكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان بكات‌و بۆ ئەو مەبەستەش، بافێڵ تاڵەبانی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كردووە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ شارپرێس، بافێڵ تاڵەبانی، كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی لەماوەی رابردوو دوور لەچاوی میدیاكان سەردانی مەسعود بارزانی كردووەو خواستی ئەوەی پێگەیاندووە، كە حیزبەكەی نایەوێت گۆڕان بەشداری لەحكومەت بكات.

هەر بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكە، بافێڵ تاڵەبانی ئەو پەیامەشی بەمەسعود بارزانی گەیاندووە، كە باشترە حكومەتی داهاتووی هەرێم تەنیا لەنێوان پارتی‌و یەكێتی پێكبهێنرێت‌و لایەنەكانی تر بخرێنە دەرەوەی حكومەت.

شارپرێس ئەوەشی زانیوە، مەسعود بارزانی وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی نەداوە بەبافێڵ تاڵەبانی‌و جەختی كردووەتەوە، كە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان پرسی بەشداری لایەنەكان لەحكومەتی داهاتوو یەكلادەكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەكابینەی رابردوو بزووتنەوەی گۆڕان‌و پارتی‌و یەكێتی ‌و لایەنەكانی تریش بەشدارییان لەحكومەت كرد، بەڵام بەهۆی كێشەكانەوە بەشێك لەلایەنەكان كشانەوە، لەناویشیاندا گۆڕان هەبوو، كە ئەوە پارتی نیگەران كرد.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved