زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوت زیاتر نزمدەكاتەوە

جیهان

08/11/2018‌ 307 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، كە چەند رۆژێكە نرخەكەی نزمدەبێتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 54 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.67 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ شەش سەنت نرخەكەی دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.07 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی چوار شەممە راگەیەنرا، كە بەرهەمی نەوتی  ئەمریكا بەرێژەی 5.8 ملیۆن بەرمیل لەهەفتەیەكدا زیادیكردووە، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕی جیهان داناوە.

هـ ـ ح