هاوپەیمانی "بینا" دەستكاریكردنی پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق رەتدەكاتەوە

عیراق

08/11/2018‌ 707 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەنسور بعیجی ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەهاوپەیمانی بینا، رەتیكردەوە، كە گۆڕانكاری لەپشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی عێراق بكرێت.

مەنسور بعیجی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بەپێی دەستوورو لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتوانی پارێزگاكان پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2019 داڕێژراوە، كە پشكی هەرێمیش هەر بەو پێیە دیاریكراوە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە، بودجەی هەرێمی كوردستان، كە بەرێژەی 12.67 لەپرۆژەیای بودجەی عێراق دیاریكراوە، پشكی خۆیەتی‌و بەهیچ شێوەیەك بەزیادكردنی دەستكاری ناكرێت.

ماوەی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ئامادەكرد، كە پشكی هەرێمی لە 17% بۆ 12.67 كەمكردووەتەوە، ئەوەش نیگەرانی‌و ناڕەزایی لایەنە كوردییەكانی لێكەوتووەتەوەو داوای گۆڕانكاری دەكەن.

بعیجی باسی لەوەش كردووە، كە دیاریكردنی 17% پشك بۆ هەرێم لەساڵانی رابردوو داهێنانێكی سیاسی بووە، بۆیە ئێستا ئەوە كۆتایی هاتووەو پشكی هەرێم ئەوەیە لەپرۆژەی بودجە دیاریكراوە.

هـ ـ ح