هەژاندنی سەرۆك
هەڵبژاردنەكانی "نیوەیی" ئەمریكا راپرسییەك بوو لەسەر سەرۆكایەتی‌و ترامپ تێدا دۆڕا

جیهان

08/11/2018‌ 1998 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
ئامادەكردن: حلمی رەسول رەزا
رۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز وەها وەسفی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی نیوەیی لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات، كە تێیدا حیزبی دیموكرات لەئەنجوومەنی نوێنەران سەركەوتن، كە "هەژێنەرو شایانی" دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەو وڵاتەبوو.

رۆژنامەكە هەڵبژاردنەكان بەراپرسییەك دادەنێت لەسەر سەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ ،كە لە ساڵی دووەمی حوكمرانیدایەو لەو راپرسییەدا دۆڕاوە، لەگەل ئەوەی كۆمارییەكان توانیان لە ئەنجومەنی پیران "بەشێكی تری كۆنگرێس" سەركەوتن بەدەست بهێنن، بەڵام گۆڕین لەپێكهاتەی ئەنجومەنی نوێنەران دژی سیاسەت و رەتكردنەوەیەكە بۆ ئەو پێشێلكارییانەی ترەمپ دەیانكات لە بنەماكانی سیاسی و "ئەخلاقی دووبارە كردنەوەی درۆكانی".

هەروەها رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتكردنەوەی ئەو هەڵانەیە، كە چاو ناتوانێت لە ئاستیاندا نەبینێت بەتایبەتی ئەو قسە پرمەترسی و دەمارگیریانەی ترەمپ لەم لێدوانانەی دوایدا باسی لێوە كردون.

چاودێری و پێشبینییەكان
رۆژنامەكە لەكردنەوەی ئەمرۆیدا بە گاڵتەجاڕیەوە نوسیویەتی "سەرۆك گوێ بەوە نادات چی دەڵێت، باشە یان خراپ، درۆیە یان راست، لە پێناو بەدەستهێنانی دەنگی دەگدەران". 

ئەوەشی بڵاویكردووەتەوە، ئەنجامەكانی رۆژی سێ شەممە مانای ئەوەیە هاووڵاتیانی ئەمەریكی دەتوانن بەرهەڵستكاری سەرۆكێكی ناشایستە بكەن بەدەنگدان بە خەڵكی لێهاتوو. 

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، دیموكراتەكان بە ئاشكرا رایانگەیاندووە چاودێریەكی وردی كارەكانی ئیدارەی ترەمپ دەكەن، كە كۆمەڵێك رێنمایی پێشكەشی دیموكراتەكان كردووە، لەچۆنییەتی چاودێری كردنەكە، بەوە زۆر وردبین بن و پەنا بۆ كەنارگیركردنی ترەمپ نەبەن لەهەر دۆخێكدا بێت و پاساویش بۆ ئەو هەنگاوە نەهێننەوە و بەئاماژەدان بۆ لێكۆلینەوەكانی لیكۆڵەر "روبرت مۆلر"ی تایبەت بە دەستێوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیدا، كە رەنگە زانیاریەكانی زۆربەی حساباتەكان بگۆڕێت.

باسی ئەوەشی كردووە، شەرعییەتی هەنگاونان بەرەو كەنارگیركردنی سەرۆك، كە ملیۆنەها ئەمەریكی بە شایستەی دەزانن، بەڵام نەشەرعییەو نە پاساوی بۆ هەیە، چونكە لە ئەنجومەنی پیران كە كۆماریەكان تیایدا باڵادەستن رەت دەكرێتەوە.

لەسەر دیموكراتەكان پێویستە ئامادەبن بۆ وردبینی كردن لەو یاسایانەی ئیدارەی ترەمپ پێشنیاریان دەكات، نەك تەنها چاودێری كارەكانی سەرۆك و لێپرسراوەكان بكەن.

سەرچاوە: لۆس ئەنجلۆس تایمز - الجزیرە