بەرشەلۆنە ماوەی دووركەوتنەوەكەی كۆتینیۆ رادەگەیەنێت

وەرزش

08/11/2018‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی ماوەی دووركەوتنەوەی فلیپی كۆتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەی راگەیاند، كە بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت یاری بكات.

یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندووە، كە كۆتینیۆ پشكینینی پزیشكی ئەنجامداوەو بەپێی پشكینینەكانیش پێكانێكی بچووك لەدەرمارەكانی ئەژنۆی قاچی چەپی هەیە.

یانەكە راشیگەیاندووە، بەو هۆیەوە كۆتینیۆ بۆ ماوەیەك لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە، كە لەنێوان دوو هەفتە بۆ سێ‌ هەفتە دەبێت.

كۆتینیۆ لەیاری یانەی بەرشەلۆنەو ئەنتەرمیلان هەستی بەئازاركردووە، كە یارییەكە لەرۆژی سێ‌ شەخخەی رابردوو بەرێوەچوو.

هـ ـ ح