شارپرێس:
ڕاپۆرتی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، نرخی نه‌وت به‌هۆی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، له‌م مانگه‌وه به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌چێت.
دامه‌زراوه‌ی سیتی گروپ-ی ئه‌مریكی له‌ڕاپۆرتێكیدا له‌باره‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا ئاشكرایكرد، به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، تا كۆتایی ئه‌م مانگه نرخی نه‌وت بۆ 80 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
دامه‌زراوه ئه‌مریكییه‌كه پێشبینی نرخی نه‌وتی بۆ چه‌ند مانگی داهاتووش كردوه، كه به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كه، سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران، نرخی نه‌وت ده‌گه‌یه‌ننه 100 دۆلار، به‌ڵام ئه‌وه له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی 2019دا ده‌بێت.
لێخۆشبوو‌ن له هه‌شت وڵات كه بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ن، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی سیتی گروپی ئه‌مریكییه‌وه به هۆكاری ڕاسته‌وخۆ به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌ژماركراوه، به‌ڵام وه‌ك دامه‌زراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆكردوه، وه‌رزی زستان‌و ئه‌و بۆشاییه‌ی ئێران له بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهاندا به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه دروستیده‌كات، نرخی نه‌وت به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌بات.
ڕ. ج