شارپرێس:
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكراكرد، كه كاندیدن بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی یوفا، هه‌ریه‌كه له یاریزانان (كه‌ریم بنزیمه، ڕیاز مه‌حره‌ز، هاری كه‌ین، میلا باكۆف) كاندیدن بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی هه‌فته.
بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی ناوی ئه‌و یاریزانه ئاشكرابكرێت، كه ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی هه‌فته.
به‌گوێره‌ی شیگه‌ره‌وانی وه‌رزش، كه‌ریم بنزیمه و ڕیاز مه‌حره‌ز، كاندیدی به‌هێزن كه یه‌كێكیان ببێته خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه.
ڕ . ج