ڕۆناڵدۆ: سه‌ركه‌وتنی مانچسته‌ر یونایتد دیارییه‌ك بوو له‌ ئێمه‌وه‌ بۆ ئه‌وان

وەرزش

08/11/2018‌ 370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕایگه‌یاند، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد هیچ هه‌وڵێكی نه‌دا كه‌ بردنه‌وه‌یه‌كی شایسته‌ بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات.

له‌پاش یارییه‌كه‌ی نێوان مانچسته‌ر یونایتد‌و یۆڤانتۆس كه‌ تیایدا هه‌ردولا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر یونایتد خه‌ڵاتێك بوو له‌ ئێمه‌وه‌ بۆ ئه‌وان، چونكه‌ ئه‌وان هیچ هه‌وڵێكیان بۆ بردنه‌وه‌ نه‌دا.

ڕۆناڵدۆ ڕاشیگه‌یاند، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد چانس یاوه‌ری بوو بۆیه‌ یارییه‌كه‌ به‌ سودی ئه‌وان كۆتایی هات.

له‌باره‌ی ئاستی یانه‌كه‌ی له‌و یارییه‌دا ڕۆناڵدۆ ڕایگه‌یاند، هه‌لی زۆری گۆڵكردنیان هاته‌ به‌رده‌م، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ تۆماركردنیدا.

ڕ. ج