شارپرێس:
ئه‌ستێره‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، له‌پلان‌و ئاستی ڕاهێنه‌ری كاتی یانه‌كه‌یان ڕازین، ده‌یانه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ئه‌ركه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كاسیمێرۆ له‌باره‌ی ئاستی سۆلاری ڕاهێنه‌ری كاتیی ڕیاڵ مه‌درید رایگه‌یاند، "دوو یارییه سۆلاری سه‌ركردایه‌تیمان ده‌كات، توانیومانه ئامانجه‌كانمان بپێكین، كه‌واته بۆ هه‌لێكی دیكه‌ی پێنه‌ده‌ین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ریم بنزیمه هێرشبه‌ری یانه مه‌دریدییه‌كه له‌باره‌ی ئاستی سۆلارییه‌وه ڕایگه‌یاند، "پێموایه ده‌بێت سۆلاری تا كۆتایی وه‌رز بمێنێته‌وه، نه‌ك بۆ چه‌ند مانگێك".
له‌پاش دورخستنه‌وه‌ی لوپیتێگی ڕاهێنه‌ری پێشووی ڕیاڵ مه‌درید، ئێستا سۆلاری به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌دریدی له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
ڕ . ج