مانچسته‌ر یونایتد ئۆفه‌رێكی ناوازه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست مارسیال

وەرزش

08/11/2018‌ 349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت ئه‌نتۆنی مارسیالی یاریزانی یانه‌كه‌ی، به‌ موچه‌یه‌كی خه‌یاڵیی ناچار به‌ مانه‌وه‌ له‌و یانه‌یه‌ بكات.

ڕۆژنامه‌ی زه‌ سه‌ن-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه‌ ساڵانه‌ 45 ملیۆن پاوه‌ند بداته‌ ئه‌نتۆنی مارسیال-ی یاریزانی یانه‌كه‌ی، له‌پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ڕیزی شه‌یتانه‌ سوره‌كان.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، هاوینی داهاتوو ئه‌و یاریزانه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد كۆتایدێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مارسیال نه‌دات، ئه‌وا ئه‌و یاریزانه‌ ده‌توانێت بێبه‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت.

ڕ. ج