كۆشكی سپی باجی جیم ئاكۆستا، پەیامنێری سی ئێن ئێنی هەڵپەسارد

sharpress.net

678 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/11/2018‌

شارپرێس:
كۆشكی سپی ئەمەریكا باجی راگەیاندنی جیم ئاكۆستا، پەیامنێری تەلەڤیزیۆنی سی ئێن ئێنی هەڵپەسارد، كە بەوە ناسراوە لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكاندا پرسیاری توند ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، دەكات.

جیم ئاكۆستا، پەیامنێری سی ئێن ئێن لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، رێگەیان نەداوە بچێتە كۆشكی سپییەوە.

دەركردنی ئەو بڕیارە لەكاتێكدایە كە رۆژی چوارشەممە لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانییدا لە كۆشكی سپی گرژی لە نێوان جیم ئاكۆستا و دۆناڵد ترەمپ دروست بوو.

جیم ئاكۆستا رایگەیاند، "كەمێك پێش ئێستا رێگە نەدرا بچمە كۆشكی سپییەوە، سەرچاوەیەكی نهێنی ئاگاداری كردم لەبارەی ئەوەی كە ناتوانم بچمە كۆشكی سپییەوە بۆ بەرنامە تایبەتەكەم كە كاتژمێر 20:00 بەرێوەدەچێت".

لەوبارەیەوە سارا ساندەرز، وتەبێژی كۆشكی سپی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، جیم ئاكۆستا لە میانی دروستبوونی گرژی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ-دا دەستی لە كارمەندێكی كۆشكی سپییەوە داوە كە هەوڵیداوە مایكرۆفۆنەكەی لێوەرگرێت.

 ئاماژەی بەوەشكرد، "سەرۆك ترەمپ بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەو پرسیارە توندانە دەكات كە ئاراستەی دەكرێن، بەڵام ئێمە رێگەنادەین دەست لە خانمێكی گەنج بدرێت كە لە كۆشكی سپی تەنها كارەكەی دەكات".

سارا ساندەرز هەروەها بانگەشەكانی جیم ئاكۆستای بەدرۆخستەوە كە لەسەر ئەو گوتانە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی روونكردنەوەی بڵاوكردبووە.

دوای ئەوەی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا گرژی لە نێوان ترەمپ و ئاكۆستا روویدا، ترمپ بە ئاكۆستای وت، "سی ئێن ئێن دەبێت شەرم بكات كە كار بە تۆ دەكات. كەسێكی توند و خراپیت. نابێت كار بۆ سی ئێن ئێن بكەیت".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved