بریكاری ئەردۆغان: ئەوەی لەگەڵ پەكەكە و پەیەدە دەكرێت دووڕووییە

sharpress.net

599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/11/2018‌

شارپرێس:
نومان كورتوڵموش، بریكاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی رایگەیاند، بەرلە هەموو شتێك ناساندنی پەكەكە وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی، بەڵام ناساندنی پەیەدە وەك رێكخراوێكی شەرعی دووڕووییە، شتێك نییە بتواندرێت لێی تێبگەیت.

 نومان كورتوڵموش، بریكاری سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی لە میانی چالاكییەكدا كە لە لایەن دەستەی بڵاوكراوەكانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە رێكخرابوو، لەگەڵ نوێنەرانی میدیاكان كۆبووەوەو رایگەیاند، "بە ئەرێنیی لە بڕیاری ئەمریكا دەڕوانین بۆ پێدانی خەڵات بەو كەسەی زانیاری لەسەر سەردەستەكانی رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە دەدات، بەڵام ئەوە جووڵەیەكی دواكەوتووە".

نومان كورتوڵموش باسی لەوەشكرد، وتەكانی بەرپرسانی ئەموریكا لەبارەی "نەناساندنی پەیەدە/یەپەگە وەك رێكخراوێكی تیرۆریستیی لەگەڵ بڕیاری دانانی خەڵاتەكە یەكناگرنەوە، لەكاتێكدا ئەمریكییەكان دەزانن لە نێوان پەكەكە و پەیەدە/یەپەگە جیاوازییەك نییە"

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو دوو رێكخراوە كە هیچ جیاوازییەكیان نییە پێویستە ئەمریكا بە هەمان شێوە لێیان بڕوانێت، بەڵام نەناسینی پەیەدە/یەپەگە وەك رێكخراوێكی تیرۆریستیی هەڵویستی پێكهێنانی دەوڵەتێكی تیرۆر بە بیردا دەهێنێت كە باكووری سووریا و بەشێكی عێراق لەخۆدەگرێت".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved