"ماوەیەكم داوەتە چەند وڵاتێك"
ترەمپ: نامەوێت نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 100 دۆلار

sharpress.net

697 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/11/2018‌

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ماوەیەكی داوەتە ژمارەیەك لە وڵاتان لە بابەتی بازرگانی كردن لەگەڵ ئێران، لەبەر ئەوەی داوایان لێكردووە، دەشڵێت، "ئەو كارەم كرد لەبەرئەوەی نامەوێت نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بگاتە سەرووی 100 یاخود 150 دۆلار".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دوای هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریكا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند، "ماوەیەكم دا بە ژمارەیەك لە وڵاتان لە بابەتی بازرگانی كردن لەگەڵ ئێران، لەبەر ئەوەی داوایان لێكردم. ئەو كارەم كرد لەبەرئەوەی نامەوێت نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بگاتە سەرووی 100 یاخود 150 دۆلار".

هەروەها وتیشی، "من دەمەوێت نرخەكان دابەزێنم. ئەگەر سەیر بكەن دەیبینن كە نرخەكان دادەبەزن".

ترەمپ لەبارەی گەمارۆكانی سەر ئێران و بەخشینی هەشت وڵات دوا و وتی، "ماوەیەكم دا بە ژمارەیەك لە وڵاتان لە بابەتی بازرگانی كردن لەگەڵ ئێران، لەبەر ئەوەی داوایان لێكردم. ئەو كارەم كرد لەبەرئەوەی نامەوێت نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بگاتە سەرووی ١٠٠ یاخود 150 دۆلار. من دەمەوێت نرخەكان دابەزێنم. ئەگەر سەیر بكەن دەیبینن كە نرخەكان دادەبەزن".

ئەوەشی خستەڕوو، "لە شوێنی ئەوەی كە گەمارۆكان زۆر بە توندی جێبەجێ بكەین، بە كێشەمان نەزانی كە ژمارەیەك وڵات بازرگانی نەوت بكەن لەگەڵ ئێران. نامەوێت نرخی نەوت بەرزكەمەوە. بازارەكە زۆر هەستیارە. لەگەڵ كات رەنگە گورزی كوشندەتریان لێبدرێت. بەڵام نامانەوێت نرخی نەوت لە ئاستی جیهان بەرزبێتەوە".
ه.م






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved