لە جەلەولا شەڕو پێكدادان لە نێوان هێزەئەمنییەكان و داعش روویدا

sharpress.net

606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/11/2018‌

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە جەلەولا رایگەیاند، ئەمشەو داعش بە چەكی هاوەن بۆردومانی سەنتەری ناحیەی جەلەولایان كردووە و بەهۆیەوە شەڕو پێكدادان لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزە ئەمنییەكانی ناحیەكە روویداوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە جەلەولا ئەمشەو بە شارپرێس-ی راگەیاند، چەكدارانی داعش بە هاوەن هێرشیان كردووەتە سەر جەلەولا و تا ئێستا زیانەكانی بۆردومانەكە دیارنییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، چەند گوللە هاوەنێك لە گەڕەكی تەلیعەی ناحیەكە كەوتوەتە خوارەوە و دواتریش شەڕو رووبەڕوونەوە لەنێوان ئەو چەكدارانە و هێزە ئەمنییەكان روویداوە.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved