شارپرێس:
وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، له‌بودجه‌ی ساڵی 2019ی هه‌رێمی كوردستاندا، بڕه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌كه‌وت دیاریكراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم تایبه‌ت به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌بودجه‌ی ساڵی 2019ی هه‌رێمدا پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لابراوه، هاوشێوه‌ی ساڵانی به‌ر له‌پاشه‌كه‌وت، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌بودجه‌كه‌دا دیاریكراوه.
به‌گوێره‌ی پلانی حكومه‌تی هه‌رێم، ساڵی داهاتوو پاش زیاتر له چوار ساڵ له نه‌بوونی ڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان، بۆ 2019 حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌نێرێته په‌رله‌مانی كوردستان.
ڕ . ج