شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ناوی ئه‌و 10 وڵاته‌ی ئاشكراكرد، كه مه‌ترسی بۆسه‌ر گه‌شتیار دروستده‌كه‌ن، ڕیژه‌ی ڕووداوه‌كانی كوشتن‌و دزیكردن تیایاندا به‌رزه.
ڕۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كوشتن، مه‌ترسی هێرشی تیرۆرستی، كاره‌ساتی سروشتی و مه‌ترسی ته‌ندروستی، هه‌ریه‌كه له وڵاته‌كانی (باشووری ئه‌فریقا، توركیا، تایلاند، هیندستان، مه‌كسیك، ئه‌مریكا، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا، ڤێتنام‌و یۆنان) له‌ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه مه‌ترسین بۆسه‌ر گیان‌و ژیانی گه‌شتیار.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، وڵاتی ئایسله‌ندا به پارێزراوترین وڵات له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه ناسراوه، ئه‌ویش به‌وپێیه‌ی ئاستی تاوانی كوشتن تێیدا زۆر كه‌مه، بۆنمونه ساڵی 2000 له‌و وڵاته‌دا ته‌نیا 36 ڕووداوی كوشتن هه‌بووه.
ڕ .ج