هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی ‌و دادپه‌روه‌ری ناوی پارته‌كه‌ی گۆڕی‌و سه‌رۆكێكی نوێ داده‌نێت

sharpress.net

1716 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/11/2018‌

شارپرێس:
هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپه‌روه‌ری بریاریدا ناوه‌كه‌ی بۆ "هاوپه‌یمانی نیشتمانیی" بگۆڕێت، هاوكات سه‌رۆكێكی نوێش بۆ ئه‌و حزبه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاوپه‌یمانی له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجامدا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی بڕیاریدا ناوی حزبه‌كه‌ بۆ "هاوپەیمانی نشتیمانیی" بگۆڕدرێت.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکی هاوپەیمانی کرایەوە ئەو ئه‌ندامانه‌ی کە مەرجەکانی بە سەرۆکبوون لەخۆیاندا دەبیننەوە دەتوانن خۆیان کاندید بکەن بۆ ئەو پۆستە.

سەرۆکی هاوپەیمانی کەسی یەکەمی حزبەکە ده‌بێت و بەگوێرەی پەیرەوی هەموارکراوی هاوپەیمانی دوو یارمەتیدەری دەبێت.

هاودیدانی ئامادەبووی کۆبونەوەی گشتیی بە دەنگدانی راستەوخۆی نهێنی سەرۆک هەڵدەبژێرن.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved