دوو پەرلەمانتارەکەی ھاوپەیمانی نامه‌یەک ئاراستەی حزبەکەیان دەکەن: له‌گەڵ بەرھەم ساڵح پەیوەندیمان بەردەوامە

sharpress.net

1799 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/11/2018‌

شارپرێس:
دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپه‌روه‌ری له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نن، "پەیوەندی ئێمە ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرهەم سالح بەردەوامە، بۆ هەمو پرسەکان لەگەڵ بەڕێزیان گفتوگۆ دەکەین و بەردەوامیش دەبین".

ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپه‌روه‌ری كه‌ ناوی حزبه‌كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی گۆڕا، له‌نامه‌یه‌كدا بۆ حزبه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاند، "ئێمە تا ئەو ساتەی هاوپەیمانی بمێنێت وەک فراکسیۆنی هاوپەیمانین و تێکەڵی هیچ فراکسیۆنێکیتر نەبوین، هاوهەڵوێستیشین لەگەڵ هەر هێزێك کە بەراستەقینە کار بۆ بەدیهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات".

ده‌شڵێن:"پەیوەندی ئێمە راستەوخۆ لەگەڵ بەڕێز (دکتۆر بەرهەم سالح) بەردەوامەو بۆ هەمو پرسەکان لەگەڵ بەڕێزیان گفتوگۆ دەکەین و بەردەوامیش دەبین، پشتگیری تەواوی بەرێزیانین بۆ ئەو بەرنامەو پلانانەی بۆ خزمەتکردنی خەڵکی عیراق و کوردستان هەیەتی".

ده‌قی نامه‌كه‌:

بەڕێزان هاودیدانی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
ئەندامانی دامەزرێنەر
ئەنجومەنەکانی بەرێوەبردن و گشتی
سڵاوێکی گەرم
ئاشکرایە لای هەموتان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هەر لەسەرەتاوە پێکەوە کارمان کرد بۆ سەرخستنی قەوارەی هاوپەیمانی. ئەوکاتیش کە ئەرکی سەرۆک  لیستیمان پێدرا، بێ وچان، ماڵەو ماڵ و بازاڕو کوچەو کۆڵانەکان گەڕاین و پەیامی هاوپەیمانیمان دا بە گوێی خەڵکدا. خۆ ئەگەر هەڵبژاردنەکان پاك و بێگەرد بونایە ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی هاوپەیمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەبون.
سەبارەت بە داهاتوی هاوپەیمانیش ئێمە ئەم خاڵانەی خوارەوە دەخەینە بەردەم بەڕێزتان:
1. هاوپەیمانی پێش ئەوەی قەوارەیەکی سیاسی بێت، پەیامێکی رونی خزمەتکردنی خەڵکە. هەربۆیە پەیامی هاوپەیمانی و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکمان داوە وەك خۆی کاری بۆ دەکەین و سورین لەسەری.
2. ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەر بڕیارێك سەبارەت بە ئایندەی هاوپەیمانی دەدرێ، بڕیاری هەموان بێت. جا ئەو بڕیارە بە هەڵوەشاندنەوە بێ یان بەردەوامی.
ئێمە پێمان وایە بەردەوامبونی هاوپەیمانی بە جۆرو پێکهاتەی ئێستای ئاسان نیە و باش نیە. 
3. ئێمە تا ئەو ساتەی هاوپەیمانی بمێنێت وەک فراکسیۆنی هاوپەیمانین و تێکەڵی هیچ فراکسیۆنێکیتر نەبوین. هاوهەڵوێستیشین لەگەڵ هەر هێزێك کە بەراستەقینە کار بۆ بەدیهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات.
4. پەیوەندی ئێمە راستەوخۆ لەگەڵ بەڕێز (دکتۆر بەرهەم صالح) بەردەوامەو بۆ هەمو پرسەکان لەگەڵ بەڕێزیان گفتوگۆ دەکەین و بەردەوامیش دەبین.پشتگیری تەواوی بەرێزیانین بۆ ئەو بەرنامەو پلانانەی بۆ خزمەتکردنی خەڵکی عیراق و کوردستان هەیەتی.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەڵگرانی پەیامی خزمەتی خەڵک.
 د.عبدالباری مجید المدرس
د.رێبوار کریم محمود
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق


ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved