داعش جەنگێكی "نهێنی" بەرپا دەكات
راپۆرتێكی هەواڵگیریی هۆڵەندا ئابڕووی توركیا دەبات

جیهان

09/11/2018‌ 7640 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێرانی : لوقمان حاجی قادر

ڕاپۆرتێكی هەواڵگیری هۆڵەندا ئاشكرایكرد، كە ڕێكخراوی داعش لە ئێستا خاكی توركیادا وەك بنكەیەكی ستراتیژی بەكاردەهێنێت بۆ دووبارە گێڕانەوەی هێزی ڕیكخراوەكەی و هەڵگیرساندنی جەنگێكی نهێنیش لە ئەوروپا. 

ئەو هەڵسەنگاندنەش لە میانەی ڕاپۆرتێكدا هاتووە، كە بۆ یەكەمجار فەرمانگەی هەواڵگری گشتی و ئاسایشی هۆڵەندا (ئیفید) بە زمانی هۆڵەندی لەسەر پێگە ئەلەكترۆنییەكەی خۆی بە ناونیشانی "میراتی سوریا؛ جیهادی جیهانی هیشتا هەڕەشەیە بۆ ئەوروپا" بڵاویكردەوە.

ڕاپۆرتەكە كە لە 20  لاپەڕە پێكهاتووە دەڵێت، "حكومەتی توركیا پێی وانییە گروپە توندڕەووەكانی وەك ڕێكخراوی قاعیدە و داعش مەترسییەكی ئەمنی و نەتەوەییەكی هەنووكەین".

لە بری ئەوەش "فەرمانگەكانی ئەمنی توركیا زۆر لە گروپە تیرۆرستەكان زیاتر گرنگی بە یاخییبووە كوردەكان دەدات كە پارتی كرێكارانی كوردستان لە توركیا و یەكینەكانی پاراستنی گەلن لە سووریا".

هەرچەندەش دەسەڵاتدارانی توریكا هەندێك كات ڕیزشزێنیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و قاعیدە گرتۆتەبەر – بە گوێرەی ڕاپۆرتەكە، بەڵام "بەرژوەندییەكانی توركیا هەمیشە لەگەڵ كاری لەپێشینەی ئەوروپییەكان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ناسازێت".

بە هۆی ئەو جیاوازی بەرژەوەندییەشەوە، "توركیا بووەتە بنكەیەكی گەورە بۆ پەڕینەوەی دەیەها هەزار لە شەڕكەرانی بیانی كە هاتونەتە سوریا بۆ جەنگان لە ریزەكانی ڕیكخراوە توندڕەووەكان لە گەرمەی شەڕی ناوخۆیی سوریادا".

ڕاپۆرتە هەواڵگرییەكە ڕاشیگەیاندووە، نزیكەی 400 هەزار چەكداری داعش و قاعیدە توركن و هەڵگری رەگەزنامەی توركین.

بوونێكی چوست و چالاك 

بەپێی راپۆتەكە، سەرباری ئەوەی توركیا بووەتە لانە و پەناگەی دەیەها هەزار لە هەوادارانی قاعیدە و داعش، ئەو دوو ڕێكخراوە چالاكییەكانی خۆیان لە توركیادا گەرموگوڕتر كردووە.

ڕاپۆرتەكە جەختی لەسەر ئەوەش كردووەتەوە، كە "میتۆدی دەستتێوەرنەدان كە حكومەتی توركیا پیادەی دەكات" جوغزێكی فراوانی زۆر باش بۆ ئازادی هاتووچۆی ئەو ڕێكخراوانە دەرەخسێنێت كە كار لەو وڵاتەدا بكەن.

 ئەو گروپە تیرۆرستییانە سەقامگیرییە ڕێژەییەكەی توركیا دەقۆزنەوە لە پێناو داڕشتنی پلان بۆ هێرشكردنەسەر ئامانجە ڕۆژئاواییەكان بە گوێرەی ووتەی هەواڵگری هۆلەندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، داعش" پلان بۆ ڕێكخستن و ئاڕاستەكردنی جەنگێكی نهێنی لە كەرتەی ئەوروپا دادەڕێژێت".
گورزە یەك لە دوای یەكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش دژ بە داعش لە سوریا و عێراق، تا ڕادەیكی ئێجگار زۆر بووەتە هۆی قەتیسبوونی ڕێكخراوەكە لە ڕووی جوگرافییەوە.

 لەگەڵ ئەوەشدا ، شوێن بزربوونی هەزارەها لە چەكدارانی ریكخراوەكە گفتوگۆیەكی گەورەی هێنایەكایەوە سەبارەت بە ئەو لایەنانەی پەناگەیەكی ئارامیان بۆ دابین دەكەن، لەسەرووی هەمووشیانەوە وڵاتی توركیایە كە وێستگەی پەڕینەوەی سەرەكی ئەو تیرۆرستانەیە لە خاكی عێراق و سوریاوە بەرەو ئەوروپا.