شارپرێس:
هاری كینی ئینگلیزیو یاریزانی یانەی تۆتنهام، وەك باشترین یاریزانی گەڕی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەكان دەستنیشانكرا، كە خولەكە بەچامپیۆنزلیگ ناسراوە.
پێگەی فەرمی خولی یانە پاڵەوانەكان بڵاویكردەوە، كە هاری كین باشترین یاریزانی گەڕی چوارەمی یارییەكان بووە، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكان پێشكەشی كردووە.
كین لەیاری یانەی تۆتنهامو ئایندهۆڤن بەشداری كرد، كە دوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك یارییەكەیان بردەوەو هەردوو گۆڵەكەش كین تۆماریكرد.
تۆتنهام خاوەنی چوار خاڵە لەگروپی پێنجەم، ئەوەش دوای یانەكانی بەرشەلۆنە بە 10 خاڵو ئەنتەرمیلان بە 7 خاڵ.
هـ ـ ح