ئاریانا گراندی نازناوی "ژنی جیهان"ی بردەوە

هەمەڕەنگ

10/11/2018‌ 465 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری "بیلبۆرد"ی مۆسیقی جیهانی، هونەرەندی گەنجی ئەمریكی ئاریانا گراندی خەڵان كردو نازناوی "ژنی جیهان"ی بۆ ئەمساڵ پێدا.

رۆس سكارانۆ جێگری بەرێوەبەرایەتی ئیدارەی گۆڤاری "بیلبۆرد"ی جیهانی گراندی خاوەنی كەسایەتییەكی بەهێزەو توانیویەتی لەبوارەكەی خۆی خزمەتێكی گەورە پێشكەش بكات.

هەروەها رایگەیاندووە، كە جگە لەوەی خاوەنی كەسایەتییەكی بەهێزە، وەك ژنێكی بەهێزیش لەسەر ئاستی جیهان دەردەكەوێت، كە ئەوەش وایكردووە ئەو نازناوەی پێبدرێت.

ئاریان گراندی (25 ساڵ) چل گۆرانی بەناوبانگی هەیەو لەگرنگرترینشیان "No Tears Left To Cry"  و ''Breathin" و "God Is A Woman"یە.

هـ ـ ح