وێنە.. كەلوپەلە تایبەتەكانی ستیفن هۆكینگ بە ملیۆنێك دۆلار دەفرۆشرێت

جیهان

10/11/2018‌ 406 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كورسی جووڵاوی زانای فیزیای بەریتانی ستیفن هۆكینگ بە 300 هەزار پاوەن (391749 دۆلار فرۆشرا، ئەوەش لەزیادكردنێكی ئاشكرا.

ستیفن هۆكینگگ لەئازاری رابردوو لەتەمەنی 76 ساڵی كۆچی دوایی كرد، كە بەهۆی نەخۆشییەوە بەكورسی جووڵاو هاتووچۆی دەكرد.

جگە لەكورسییەكەی مەدالیاكان‌و كۆپییەك لەكتێی "كورتەی مێژووی كات" چەند كەلوپەلێكی تریشی فرۆشراون، كە نرخی هەموویان گەیشتووەتە ملیۆنێك دۆلار.

هاوكات لەفرۆشتنەكەشدا یاداشتە تایبەتەكانی بە 150 پاوەن‌و مەدالیایەكی 296750 فرۆشراون، كە ئەوەش نرخی بەرزن بۆ ئەو كەلوپەلانە.

هـ ـ ح