فـــرۆشتنی پــــارچەیەك ئەڵمــــاس بەنرخێكی خەیـــاڵی

هەمەڕەنگ

10/11/2018‌ 337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی "كریستیز" بۆ فرۆشتنی كەلوپەلی گرانبەها لەجنێف، پارچەیەك ئەڵماسی فرۆشت، ئەوەش بەنرخێكی خەیاڵی.

ئەو پارچە ئەڵماسە، قبارەكەی 19 قیرات بووەو نرخەكەشی گەشتیووەتە 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، كە بەرزترین نرخە ئەڵماسێكی بەو كێشە لێفرۆشرابێت.

ناوەندەكە رایگەیاندووە ئەو ئەڵماسە گەورەترین پارچە ئەڵماس بووەو تا ئێستا فرۆشتوویەت، كە ناوی ئەڵماسەكە "بینك لیجاسی" بووەو هی خانەوادەی ئۆبنهایمر بووە.

ئەڵماسەكە لەزیادكردنێكی ئاشكرادا نرخەكەی بە 30 ملیۆن دۆلار دیاریكراوەو دواتر نرخەكەی بەرزبووەتەوە بۆ 50 ملیۆن دۆلار، كە لایەنی كڕیار ئاشكرانەكراوە.

هـ ـ ح