ریاڵ مەدرید بیر لەهێرشتنەوەی لیڤەرپوڵ دەكاتەوە

وەرزش

10/11/2018‌ 241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید بیر لەوە دەكاتەوە، كە سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری كاتی یانەكەی، لەیانەكەی بمێنێتەوە.

بەپێی رۆژنامەی ماركا، بەهۆی ئەوەی كە سۆلاری لەتاقیكردنەوەی سێ‌ یاری رابردوو سەركەوتوو بووە، بۆیە بیر لەوە دەكاتەوە، كە سۆلاری لەپۆستەكەی بهێڵێتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەی ماركا، دەستەی ئیداری یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ مانەوەی سلاریدان‌و رەنگە لەچەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی ئەوە رابگەیەنرێت سۆلاری دەبێتە راهێنەری یانەكەو گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكەن.

ریاڵ مەدرید، بەهۆی ئەندامە خراپەكانی جۆلین لۆپینتگی لەپۆستەكەی دوورخستنەوەو بەشێوەی كاتی سۆلاری خستە شوێنەكەی.

هـ ـ ح

بەپەلە