كلۆپ دان بەخراپی ئاستی لیڤەرپوڵ دەنێت

وەرزش

10/11/2018‌ 295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی‌و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ دانی بەخراپی ئاستی یانەكەی نا، رایگەیاند لەچاو جاران ئاستیان وەك پێویست نییە.

یۆرگن كلۆپ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لەمساڵدا ئاستیان وەك پێویست نییە، بەتایبەتی لەخولی یانە پاڵەوانەكان، كە ئەوە جێگەی نیگەرانییەو دەبێت گۆڕانكاری بكەین.

راهێنەرەكەی لیڤەرپوڵ راشیگەیاند، پێویستە لەسەر یاریزانەكان هەموو هەوڵێكی خۆیان بدەن، بۆ ئەوەی ئاستیان بەرز بكەنەوە، بۆ ئەوەی كێبڕكێ‌ لەسەر بردنەوەی نازناوەكان بكەن.

هەروەها ئەوان هەموو هەوڵێك دەدەن، ئاستی جارانیان بۆ بگەڕێننەوەو جەختیشیكردەوە، هەموو هەوڵێك دەدەن، بۆ ئەوەی كێبڕكێ‌ لەسەر بردنەوەی نازناوەكان بكەن، بەتایبەتی خولی یانە پاڵەوانەكان.

هـ ـ ح