گومان لە بەشداری دیمبلی لەیارییەكەی بیتس هەیە

وەرزش

10/11/2018‌ 280 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەچەند سەعاتی رابدوو لەچوارچێوەی راهێنانەكان، عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە تووشی پێكان بووە.

بەهۆی ئەو پێكانەوە، كە ئازار بووە لەقاچی، گومان لەبەشداری عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكە هەیە لەبەرانبەر یانەی ریاڵ بیتس، كە لەخولی ئیسپانی یاری دەكەن.

بەیانی رۆژی هەینی دیمبلی لەراهێنانەكان تووشی ئازار بووەو دواتر راهێنانەكانی جێهێشتووە، بۆ ئەوەی پشكینینی پزیشكی بۆ بكرێت.

رۆژنامەی "سپۆرت"ی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە گومان لەبەشداری ئەو یاریزانە فەرەنسییە دەكرێت‌و دوای راگەیاندنی ئەنجامی پشكینینەكەش، بەتەواوی یەكلادەبێتەوە، كە بەشداریدەكات، یان نا.

یانەی بەرشەلۆنە، رۆژی یەك شەممە، رووبەڕووی یانەی ریاڵ بیتس دەبێتەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی هەفتەی 11ی خولی ئیسپانی.

هـ ـ ح