عەبدولعەزیز ئال سعود.. ئەو پیاوەی بەتەنیا شۆڕشی كرد

جیهان

10/11/2018‌ 4502 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
عەبدولعەزیز ئال سعود لە كانونی دووەمی 1876 لە ریاز، لە خێزانی ئال سعودی دەسەڵاتدارادا لەدایك بووە و لەسەردەستی خێزانی ئال رەشید دەسەڵادارانی شاری "حائیل" شكستیان هێناوەو ناچاركراوە لەگەڵ خێزانەكەیدا كۆچ بكەن، ئەو كات تەمەنی دە ساڵ بووە.

باوكی " عبدالرحمن كوڕی فەیسل كوڕی تركی" ئال سعود كۆتا پێشرەوانی دەوڵەتی دووەمی سعودیە،و  دایكیشی "سارە كچی ئەحمد كبیر كوڕی محمد توركی كوری سلمان السدیری" بووە.

پێكهاتنی شانشینی سعودیە
ساڵی 1902، سەركردایەتی 60 كەسی كردووە لەكوەیتەوە بەرەو ریازو توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت و خەڵكەكەشی پەیمانیان بۆ دووپاتكردەوە. 

لەئەیلولی ساڵی 1904، بەسەر هێزی ئال رەشیددا لەشوێنێك بەناوی "شنانە" سەركەوت و توانی دەسەڵاتی بسەپێنێت بەسەر زۆربەی ناوچەكانی "نەجد" دا. 

لە ساڵی 1912، جوڵانەوەی ئیخوان دروست بوو، كە لە بیروباوەریدا پشتی بە "وەهابیەت" دەبەست و بەخیرایی تەشەبنەی كردو پاڵپشتی سەرەكی بوو بۆ عەبدولعەزیز .

هەروەها لە ساڵی 1913 ناوبراو خۆی و هێزەكەی رزوەو "ئیحسا" رۆشت و توانی لە ژێر دەستی عوسمانییەكان دەری بهێنێ. 

ساڵی 1921، سعودیە بەسەرۆكایەتی ئەمیر "فیسل بن عەبدولعەزیز ئال سعود" سەركەوتو بوو لە دسەتبەسەراگرتنی "عەسیر"، كە لە ئەیلولی ساڵی 1921، عەبدولعەزیز توانی بچێتە ناو "حائل" كۆتا شوێنی بنەماڵەی ئال رەشید، بەمەش دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ناوچەی "نەجد"دا سەپاندو لەهەمان ساڵدا نازناوی سوڵتانی نەجدی لە خۆی نا.

سەبارەت بە حیجاز، پەیوەندییەكانی ناوبراو بە حاكمەكەیەوە "الشریف بن حسین" جێگیر نەبوو، بەم شێوەیە سوپای سعودی سەركەوتوو بوو لە دەستبەسەراگرتنی "تائیف و مەككە" لە ساڵی 1924، هەرچی "جدە" بوو، خۆڕاگر بوو لە بەرانبەر ئەو ئابلوقەیەی خرابووە سەری تاكو 17ی كانونی یەكەمی 1925، لە ساڵی 1926، لە مزگەوتی حەرام لە مەككە پەیمانی پاشایەتی پێدرا.

دەوڵەت‌و شۆڕشی ئیخوان
بەهۆی دۆخی نێودەوڵەتی و دۆخی پەیوەست بە هەبوونی بەریتانیا لەسەر كەناری كەنداوی عەرەبی، عەبدولعەزیز دەستی بە بەهێزكردن و نوێكردنەوەی دەوڵەتەكەی كرد بۆ رووبەرووبوونەوەی "اخوان ااعە الله"، ئەوانەی ئامادەنەبوون هێرشەكانیان بوەستینن، بەمشێوەیە رووبەرووبوونەوە لە نێوان هەردولادا روویاندا و پاشان عەبدولعەزیز دانی نا بە سنووری عێراق و كوەیت و ئوردن، ئەمەش "اخوان تاعە الل" دژی وەستانەوە و هێرشیان كردە سەر سنوورەكانی عێراق و كوەیت، بۆیە رووبەرووبوونەوە لە نێوانیاندا روویدا لە "الزلفی" لە ئازاری 1929، لە سەرەكەدا ئیخوان شكستیان هێناو بەرەو كوەیت كشانەوە و پاشان خۆیان دابەدەست هێزە بوریتانییەكانەوە.

پاش ئەم رووداوانە ناوی دەوڵەتی سێیەمی سعودیە پەرەی سەندو و ناوی ئیمارەی نەجدو ئیحسای لەخۆگرت تاكو ساڵی1921، پاشان بووە سەڵتەنەی نەجد تاكو ساڵی 1922، پاشان سەڵتەنەی نەجدو بەشەكانی تاكو 1932 و پاشان شانشینی سعودیەی عەرەبی راگەیەنرا.

عەبدولعەزیز چەندین نازناوی پێدراوە لەوانە: ناپلیۆنی عەرەب، پسمارك، كرۆمویلی بیابان، شا سلیمانی نوێ، ئەوەش بەهۆی ئەو شۆڕشانەی لەوڵاتەكەیدا كردووە.

سەرچاوە: BBC.ARABIC