شارپرێس:
سەرۆکی فەرەنسا بەرامبەر
دۆناڵد تڕەمپ کەوتە دۆخێکی ناخۆشەوە.
ئەمڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا و ئیمانوێل ماكرۆن،
سەرۆکی فەڕەنسا کۆبونەوە.
لەکاتی وەستانی هەردوو سەرۆکەکە لەبەردەم
ڕۆژنامەنوسان، ئیمانوێل ماکرۆن دەیەوێت تەوقە لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ بکات و دەستی
دریژ دەکات بۆ تەوقە کردن بەڵام تڕەمپ دەستی دەگەڕێنێتەوە و لەکاتەشدا ماکرۆن
دەکەوێتە دۆخێکی نەخوازراوەوە.
ئەو شێوازەی تەوقەکردنەی دۆناڵد تڕەمپ لەگەڵ
سەرکردەکان بەتەواوەتی بوەتە جێگای سەرنجی میدیاکان و لەکاتی بینینی هەر
سەرکردەیەکدا ئەو جۆرە ڕەفتارانە بەرامبەریان دوبارە دەکاتەوە.
هـ ـ ر